سبەی شاندێکی پارتی سەردانی یەکێتی دەکات
2021-10-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN بڕیاره سبهی شاندێکی پارتی سەردانی یەکێتی بکات لە سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ بەغدا. به گوێرهی زانیارییهكانی SNN، شاندەکەی پارتی پێکهاتووە لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتهبێژی پارتی و عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی. به گوێرهی زانیارییهكان، مەبەست لە سەردانی ئەو شاندەی پارتی بۆ سلێمانی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانییە بۆ بەغدا و بڕیاریشە پارتی سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات و لەگەڵ هەریەکی لە گۆڕان و یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کۆببێتهوه.
The post سبەی شاندێکی پارتی سەردانی یەکێتی دەکات appeared first on SNN.