هه‌ڵه‌بجه: ته‌واوی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ كراوه
هه‌ڵه‌بجه -KDP.info - به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجێیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن، ته‌واوی ڕێگا فه‌رمییەکان لەسەر قاچاخچیانی نێوان كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات داخراون و، له‌سه‌ر ئەو بودجەیەی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پارێزگاكانی دابین كردووه، جیهازی ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرین، کە بایی 100 ملیۆن دیناره".
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ته‌واوی ڕێگاكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه دوو مه‌رزی فه‌رمی و چه‌ندین ڕێگای لاوه‌كیی قاچاخچییه‌تیی هه‌یه، دامانخستوون، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ته‌واوی ڕێگاكانمان توند كردووه و، ڕێگا به هیچ هاتوچۆیه‌ك ناده‌ین و، ئه‌وانه‌ی له ئێرانه‌وه هاتبێتن خراونه‌ته كهرهنتینهكانهوه".
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "ته‌واوی ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كراون، له‌وه‌ی ته‌واوی بۆنه و كۆڕ و كۆبوونه‌وه فراوانه‌كان ڕاگیراون و ته‌واوی كافتریاكان داخراون و چایخانه و چێشتخانه‌كان ڕێنماییان پێ دراوه و ده‌بێ جێبه‌جێ بكه‌ن".
'هه‌ركه‌سێ ویستبێتی له ڕێگه‌ی قاچاخییه‌وه هاتوچۆی ئێران بكات، ئه‌وه ده‌ستگیر كراوه له‌گه‌ڵ سزادانی خراونه‌ته كهرهنتینهكانهوه و داوا له هاووڵاتیان به‌گشتی كراوه هاوكاری لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بن له‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌كیان لا بوو بیگهیەنن له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێک له ئێرانه‌وه گه‌ڕابێته‌وه و سه‌ردانی كه‌ره‌نتینه‌كانی نه‌كردبێت،.' ئازاد تۆفیق وای گوت.
دكتۆر ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ش، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له هه‌ڵه‌بجه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 24 كاتژمێریی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه كراوه‌ته‌وه و داوا كراوه هه‌ركه‌س نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ به‌دی كرا، نه‌ڕواته نه‌خۆشخانه‌كانی تر، ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده 24 كاتژمێرییه‌كه بكات، وه‌ك ههناسەتوندی و پژمه و كۆكه و نه‌خۆشخانه‌كه زیاتر له 40 قه‌روێڵه‌یه و پزیشكی پسپۆڕ و كارمه‌ندانی تاقیگه و پێشوازیی بۆ دابین كراوه."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئێستا ئامێری پزیشكیی دیاریكردنی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنامان نییه، به‌ڵام تیمه‌كانمان ده‌ستیان به‌وه كردووه، کە ئامێره‌كه بگهیەندرێته نه‌خۆشخانه‌كه، ته‌نها نهقڵكردنهكهی 7 ڕۆژی پێ ده‌چێت له‌سه‌ر ئه‌و بودجه ده‌كڕدرێت کە حكوومه‌ت بۆ پارێزگاكانی دابین كردووه، نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 ملیۆن دیناره، بهگەیشتنی ئامیرهكه له هه‌ڵەبجه پشكنین بۆ هه‌ركه‌س ده‌كرێت کە گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ بكرێت و ده‌ستنیشانی نهخۆشییەكه ده‌كرێت، پاشان بۆ دڵنیایی دهنێردرێتە به‌غدا".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه گوتی: 'له هه‌ڵه‌بجه دوو كەرنتینه هه‌یه، لە کەرنتینهی هه‌ورامان، 83 كه‌س له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان و كەرنتینهی هه‌ڵه‌بجه‌ش 38 كه‌سی تێدایه، ته‌واویان باری ته‌ندروستییان جێگره. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاش پشكنین بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی 14 ڕۆژ له كهرهنتینیهكه بوون و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییان نییە ده‌نێردرێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان."
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 1599 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و پێك هاتووه له قه‌زای هه‌ڵه‌بجه، ناوه‌ندی پارێزگاكه و ناحیه‌كانی "سیروان، خورماڵ، بیاره، به‌مۆ" و 86 كیلۆمه‌تر له پارێزگای سلێمانیه‌وه دووره، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌سه.
ڕۆژی (13-3-2014) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكات، نێچیرڤان بارزانی، واژۆ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی شاره‌كه كرا، له (2-5-2015) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، له هۆڵی مۆنه‌مێنتی شاره‌كه، پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند كرا و كرایه چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، پاشان سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك مەسعوود باررزانی، مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تیی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزا كرد.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ