ئێران هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی هەڵدەگرێت
SNN بڕیارە رۆژی پێنج شەممە وەفدێکی ئێران سەردانی بروکسەل بکات و لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی کۆببێتەوە. حسێن ئەمیر عەبدوڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاندوە، رۆژی پێنج شەممە وەفدێکیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی و نوێنەرانی هەر یەک لە چین و روسیا دەچێتە بروکسەل. بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە زەمینە سازکردنە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤییەننا، کە تایبەتن بە بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی. ئێران و وڵاتانی کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک لە ساڵی 2015 رێککەوتنی ئەتۆمیان واژۆکرد، بەڵام سێ ساڵ دواتر ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵ ترامپ لە رێککەوتنەکە کشایەوە و […]
The post ئێران هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی هەڵدەگرێت appeared first on SNN.