وێنە؛ ژمارەیەک کۆچبەری خەڵکی هەرێم لە پۆڵەندا دەستگیرکران
SNN 27 کۆچبەری كوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە پۆڵهندا دهستگیر كران، به پێی زانیاریهكانی میدیاكانی پۆڵهندا بڕیار وایه ههموو ئهو كۆچبهره كوردانه دیپۆرتی سهر سنووری بێلاروسیا و پۆڵهندا بكرێنهوه. ماڵپەڕی بیالیستۆک وێنەی ئەو 27 کۆچبەرەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لە شارۆچکەی رادزیویلۆوکا لە نزیک میەلنیک، لەلایەن پاسەوانێکی سنوورەوە دەستگیرکراون، کۆچبەرەکان ژنیان لەگەڵدابووە، هاوکات شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە پیاوێکی ئۆکرانی بووە دەستگیرکراوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو: لەلایەکی دیکەوە و رۆژی یەکشەممە شەش کۆچبەر کە ناسنامەی عێراقیان پێبووە لە شاری میشاڵۆو دەستگیرکراون، کۆچبەرەکان لە ئۆتۆمبێلێکدا بوون کە ژمارەکەی سویدی بووە. میدیاکانی پۆڵەندا باس لە هەڵکشانی دیاردەی کۆچ لەو وڵاتە دەدات و دەڵێت بەتەنیا رۆژی یەکشەممە 542 […]
The post وێنە؛ ژمارەیەک کۆچبەری خەڵکی هەرێم لە پۆڵەندا دەستگیرکران appeared first on SNN.