دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان پێویستی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی هەیە
SNN موھەنەد مستەفا ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، پێشکەشکردنی تانەکان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆتایی دێت و وتی: “تا ئێستا ھەزار و 250 تانەمان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بەدەست گەیشتووە”. وتیشی: “تانەکان کە لەسەر ئەنجامە بەراییە ھەڵبژاردنەکان پێشکەشکراون، بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستی کۆمیسیۆن دان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، دواتر بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و پاشان بۆ دەستەی باڵای دادوەریی بەرزدەکرێنەوە”. ناوبراو باسی لەوەشکردووە کە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، پێویستی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی هەیە. رۆژی شەممەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان […]
The post دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان پێویستی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی هەیە appeared first on SNN.