هەواڵی کوردستان ئێستا

سعوود مه‌لا: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان نەیەتە سه‌رخه‌ت سووریا به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت

سعوود مه‌لا: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان نەیەتە سه‌رخه‌ت سووریا به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت
سعوود مه‌لا: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان نەیەتە سه‌رخه‌ت سووریا به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چێت

2020-03-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ڕۆژئاوای كوردستان –KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ گوتی، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كرتووه‌كان نەیەنه‌ سه‌رخه‌ت و چاره‌سه‌ریه‌كی ئاشتیانه‌ بۆ كێشه‌ی سووریا نه‌دۆزنه‌وه،‌ سووریا دابه‌شی سه‌ر وڵاتان ده‌بێت و دۆخه‌كه‌ خراپتر ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ سیسته‌می سووریا بكرێته‌ په‌رله‌مانی و وڵاتان ده‌ست له‌ سووریا به‌رده‌ن و هه‌موو پێكهاته‌كان له ‌په‌رله‌مان به‌شدار بن و مافی خۆیان وه‌رگرن ئه‌گه‌رنا دۆخی سووریا بە شه‌ڕ چاره‌سه‌ری ناكات.

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له ‌سووریا ئه‌نه‌كه‌سه،‌ سعوود مه‌لا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دۆخی سووریا زۆر خراپه‌ و به‌ده‌ست چه‌ندین وڵاته‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و میله‌تی سووریا كه‌وتووەته‌ ده‌ستی ڕووسیا و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیران و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌، بۆیه‌ سووریا دابه‌ش بووه‌ بەسه‌ر چه‌ندین وڵاتدا و هه‌ر وڵاتێك ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكیدا گرتووه‌ و هیچ وڵاتێكیش بۆ به‌رژوه‌ندیی میلله‌تی سووریا كار ناكات و بۆ به‌رژوه‌ندیی خۆیان كار ده‌كه‌ن."

سعوود مه‌لا گوتیشی: "پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و زه‌خت له‌ وڵاتانی بکەن ده‌ست له ‌سووریا به‌رده‌ن و له‌ ڕێگه‌ی دانوستان و ئاشتیانه‌وە كێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئۆپۆزسیۆنی سووریا خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه‌ و یه‌كگرتوو بن، ئه‌گه‌رنا سووریا به‌ یه‌كجاری دابه‌ش ده‌بێت و پارچه‌ پارچه‌ ده‌بێت‌.

مه‌لا باسی له‌وه‌ش كرد: "پێویسته‌ دۆخی سووریا به‌جۆرێك چاره‌سه‌ر بكرێت سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیی بۆ دابنرێت و شوێنی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پێكهاته‌یه‌ك مافخوراو نه‌بێت و بگه‌نه‌ ئامانجی خۆیان، ته‌نها ئه‌وه‌ چاره‌سه‌رییه‌، ئه‌گه‌رنا دۆخه‌كه‌ به‌ شه‌ڕ و به‌وشێوه‌ی ئێستا زۆر خراپتر ده‌بێت."

بڵند ئیبراهیم