هەواڵی کوردستان ئێستا

لەسەر ڕێگای كەلار ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا

لەسەر ڕێگای كەلار ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا
لەسەر ڕێگای كەلار ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا

2021-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی بریندار بوو. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەر ڕێگای نێوان كەلار – دەربەندیخان نزیك گوندی (ئاوەخێری) ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا. ڕاشیگەیاندووە، لە ڕووداوەكەدا ئۆتۆمبێلیك لە جۆری (نیسان سدرك) وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوو. ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید (مەلا احمد) كرا لە باوەنوور.

The post لەسەر ڕێگای كەلار ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.