تەندروستی ڕاپەڕين: دۆخی کۆرۆنا هەرگيز لەمە خراپتر نابێت
SNN بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رايگەیاند: “لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین یەکەمجارە ئێمە بگەینە حاڵەتێک کە بێدی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی نەخۆش نەمێنێت، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەچاو ماوەکانی ڕابردوو دوو هێندە زیاترە”. د.دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “لە ئێستادا ئەو توشبووانەی کۆرۆنا کە دێنە نەخۆشخانەکانمان هەموویان پێویستییان بە ئۆکسجین هەیە خۆشمان کێشەی کەمی ئۆکسجینمان هەیە، لەماوەی نۆ ڕۆژدا پێنج هەزار بوتڵ ئۆکسجینمان سەرفکردووە، بەتەنها لە دوێنێشدا هەزار بوتڵمان سەرفکردووە “. دەشڵێت “پێشتر دەرمانمان بۆ چوار مانگ کڕیبوو بەڵام لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هەموویمان سەرفکردووە و لە ئێستادا چەندین دەرمانی پێویستیمان نەماوە و لێمان بڕاوە، […]
The post تەندروستی ڕاپەڕين: دۆخی کۆرۆنا هەرگيز لەمە خراپتر نابێت appeared first on SNN.