دادگايکردنی چەند بەندکراوێکی ديکەی بادينان بەڕێوەدەچێت
2021-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN بڕيارە ئەمڕۆ چوارشەممە 10/20 دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی دیكەی بادینان بەناوەكانی شێروان تەها و مەسعود عەلی و كارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب بەڕێوەبچێت. هاوكات بڕیارە ڕۆژی پێنچشەممە 10/21 هەریەكە لە سلێمان كەمال و سلێمان موسا و فرست ئەحمەد، عامر خالید هەروەها جەمال خەلیل دادگایی بكرێن. دوێنێ لە دادگای هەولێر دادگای هەريەک لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەچوو، سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ بەدەل بەرواری دەرچوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی ساڵێکە دەستگیرکراوە ئازاددەکرێت، بەڵام ئومێد بەرۆشکی لە زیندان دەمێنێتەوە چونکە سزای دیکەی لەسەرە.
The post دادگايکردنی چەند بەندکراوێکی ديکەی بادينان بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.