ئەمڕۆ دادگاییكردنی چوار رۆژنامەنوس و چالاكوانی دیکەی بادینان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
SNN ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییكردنی چوار رۆژنامەنوس و چالاكوانی تری بادینان لە دادگای دووی هەولێر بەڕێوەدەچێت كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەبێ دادگاییكردن زیندانی كراون. دوای زیاتر لە چوار جار دواخستنی دادگاییكردنیان، بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگای دووی هەولێر “شێروان تەها و مەسعود عەلی و كارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب” دادگایی بكرێن. هەروەها رۆژی پێنجشەممەش پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی تری بادینان دادگایی دەكرێن. لە مانگی ئابی 2020، 82 رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان لەسەر داواكردنی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا زیندانی كران و تۆمەتباركراون بە تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ و سیخوڕی بۆ وڵاتان، لە ئێستادا لە ئاسایشی هەولێر و چاكسازی گەوران زیندانی كراون.
The post ئەمڕۆ دادگاییكردنی چوار رۆژنامەنوس و چالاكوانی دیکەی بادینان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.