بۆ یەكەمجار بە سەرکەوتووی گورچیلەی بەرازێك لە جەستەی ژنێكدا چێندرا
SNN لە تاقیكردنەوەیەكدا كە بە دڵنیاییەوە ئومێدێكی زۆر دروست دەكات، زانایان و پزیشکەکان سەركەوتوو بوون لەچاندنی گورچیلەیەكی بەراز بۆ جەستەی ژنێكی كۆچكردووەوە كە ئەندامەكانی لە كاركردن وەستابوون، ئەوەش یەكەم ئەزموونی لەو جۆرەیە كە هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ بیرۆكەی چاندنی جەستەی ئاژەڵان بە مرۆڤەوە. بەپێی زانیاریی پزیشكەكان گورچیلەی بەرازەكەیان لە دەرەوەی جەستەی مردووەكە بە دوو بۆری خوێنبەری گەورەوە لێكندراوە، تاوەكو بتوانن بۆ دوو رۆژ چاودێری بكەن، دواتر ئەنجامەكان دەریسخت كە جەستەی ژنەكە ئەو تەنە نامۆیەی وەرگرتووە و هیچ كێشەیەكی نەبووە لەگەڵی. لەو بارەیەوە رۆبێرت مونتیگۆمری سەرۆكی تیمی نەشتەرگەرییەكە رایگەیاندووە، ئەو گورچیلەیە كاری خۆی بە باشی كردووە و تاقیكردنەوەكەش سەركەوتنێكی گەورەیە لە مێژووی […]
The post بۆ یەكەمجار بە سەرکەوتووی گورچیلەی بەرازێك لە جەستەی ژنێكدا چێندرا appeared first on SNN.