ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بارەی تانەکانی سەر هەڵبژاردنەوە روونکردنەوە دەدات
SNN ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، کە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو تەنانەدا دەکات کە لەلایەن لایەنەکانەوە لەبارەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانەوە پێشکەشکراون و ئاماژەی بەوەیش دا کە تا ئێستا دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، ھیچ بڕیارێکی لەبارەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان نەداوە. ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو تەنانانەی کە لەلایەن لایەنەکانەوە لەبارەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانەوە پێشکەشکراون، خستەڕوو، کە تیایدا هاتووە، “ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ تانەکاندا دەکات ئەوەیش لە میانی پێشکەشکردنی داواکاریی بە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەلایەن ئەو لایەنانەی کە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانەوە رەت دەکەنەوە”. ئاماژە بەوەیشدراوە، کە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەپێی بەڵگەکان، وردبینی دەکات […]
The post ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بارەی تانەکانی سەر هەڵبژاردنەوە روونکردنەوە دەدات appeared first on SNN.