هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نەوت لە بودجەی 2022 بە 60 دۆلار دەخەمڵێنرێت

نرخی نەوت لە بودجەی 2022 بە 60 دۆلار دەخەمڵێنرێت
نرخی نەوت لە بودجەی 2022 بە 60 دۆلار دەخەمڵێنرێت

2021-10-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN  وەزیری نەوتی عێراق رايگەياند: “نرخی بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق بە 60 دۆلاردەخەمڵێنرێت”. پێگەی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاويکردەوە: ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت رایگەیاندووە، بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 نرخی خەملێندراوی نەوت بە 60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاردەکرێت. ئيحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەداوە: پێشبینی دەکەن نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزبێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، نرخی خەملێندراوی نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بە 50 دۆلار دیاری دەکەن.

The post نرخی نەوت لە بودجەی 2022 بە 60 دۆلار دەخەمڵێنرێت appeared first on SNN.