روونکردنەوەيەک لە وەزارەتی کارەباوە سەبارەت بە پێوەری زيرەک
SNN وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پێوەری زيرەک بڵاوکردەوە و رايگەياند: “كەسانێك بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن “. لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: “پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پڕۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاووڵاتیان هەیە، جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن”. ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە، كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە، […]
The post روونکردنەوەيەک لە وەزارەتی کارەباوە سەبارەت بە پێوەری زيرەک appeared first on SNN.