نوێنەری یەکێتی ئەوروپا: دەمانەوێت لەرووی ژینگەوە هاوکاری هەرێم بکەین
SNN قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ ماری پارێ بەرپرسی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا کە ئەمڕۆ (21ی تشرینی یەكەمی 2021) لە هەولێر بەرێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پشتگیری و پشتیوانی تەواوەتی خۆی بۆ كارەكانی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و پیرۆزبایی لە دەستبەكاربوونی ماری پارێ كرد لە پۆستە نوێیەكەیدا. لە دیدارەكەدا كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران، لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەردوولا هاوڕابوون سەرباری كەموكوڕییەكان و نیگەرانییەكان بەگشتی پرۆسەكە باش بووە. پاشان لەبارەی سیناریۆكانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقەوە هەڵوێستەكرا و جەخت كرایەوە لە رێزگرتن لە دەستور و دابینكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە پێكهێنانی حكومەتی نوێدا. […]
The post نوێنەری یەکێتی ئەوروپا: دەمانەوێت لەرووی ژینگەوە هاوکاری هەرێم بکەین appeared first on SNN.