ئەڵمانیا خوازیارە هێز لە سنووری پۆڵەندا بڵاوبکاتەوە
SNN وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پێشنیازی بۆ پۆڵەندا کردووە کە پێکەوە هێزێکی هاوبەش بۆ پاراستنی سنوورەکانیان بڵاوبکەنەوە لەپێناو رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی ئەو سنوورە. هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند: “دیوی پۆڵەندا پێویستی بە هێز و پاڵپشتی ئەڵمانیایە لەپێناو رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و دەستگیرکردنی قاچاخچییەکانی ئەو سنوورە”. ناوبراو وتی ئەو پێشنیازەی گەیاندووەتە وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەدراوەتەوە. سیهۆفەر وتیشی “هیچ کەسێک نیەتی ئەوەی نییە سنووری ئەڵمانیا و پۆڵەندا دابخات”. لە ئێستادا شەپۆلێکی کۆچی نایاسایی لە بێلاڕوسیاوە بە ئاڕاستەی پۆڵەندا و ئەڵمانیا دەستیپێکردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
The post ئەڵمانیا خوازیارە هێز لە سنووری پۆڵەندا بڵاوبکاتەوە appeared first on SNN.