کونسوڵخانەی ئەڵمانیا “لە نزیکەوە چاودێری دادگاییکردنی زیندانیانی بادینان دەکەین”
SNN کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی دادگاییکردنی زیندانیکراوانی بادینان دەکەن. کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی دادگاییکردنی راگیراوانی بادینان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:” خۆشحاڵین بەوەی دادگاکانی ھەرێم کۆتاییان بە دۆسییەی کۆمەڵێک سزادراو هێنا، کە زیاتر لە ساڵێکە بە دوو دڵییەوە رووانیویانەتە دۆسییە و دۆخەکە، کە دواجار ژمارەیەکیان بێ تاوان دەرچوون و ئازادکران “. ئەوەشی ختستەڕوو:” ھێشتا نیگەرانی بەرامبەر سەروەربوونی یاسا لە ھەرێمدا ھەیە، بەتایبەت ئەو ماوەیەی دادگا بەسەر بەشێک لە زیندانیکراوانی بادینانی سەپاندووە و رێگەنەدان بە سەردانیکردنیان لەلایەن کەسوکار و پارێزەرەکانیانەوە “.
The post کونسوڵخانەی ئەڵمانیا “لە نزیکەوە چاودێری دادگاییکردنی زیندانیانی بادینان دەکەین” appeared first on SNN.