” هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت”
SNN بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە بەڕێوەبەرەكانی و رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت. د. ئازاد مستەفا، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی رایگەیاندووە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی شارەكەیان و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ زیاتر پابەند كردنی ھاووڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بڕیاریاندا لە ماوەی داھاتودا لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانەدا ئەو كارمەند و پزیشكەی ھەڵگری كارتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا نەبێت مووچەی پێنادرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە “بۆیە داوا لە كارمەندان دەكەین ئەوانەی كە تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە زوو بەزوو ڤاكسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكەن بۆ ئەوەی […]
The post ” هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت” appeared first on SNN.