هەواڵی کوردستان ئێستا

زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی كوردستان

زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی كوردستان
زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی كوردستان

2021-10-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ئەمڕۆ بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەكانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەكرێت. فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی (٢٠٢١/١٠/٢٤)ی زایینی، بڕی (٥٤٠) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەكانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەكرێت. ئاماژە بە ئەوەشكراوە،” گرفتی سوتەمەنی تەنها بەرۆكی هەرێمی كوردستانی نەگرتووە، بەڵكو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بۆتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش درێغی نەكردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەكاتەوە هەموو هەوڵێكی داوە و بەردەوامە لە چارەسەركردنی ئەم گرفتە”.  

The post زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی كوردستان appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.