لە سودان کودەتا بەڕێوەچوو؛ سەرۆکوەزیران دەستبەسەرە
SNN سوپای سودان کودەتایەکی لە وڵاتەکە ئەنجامدا و عەبدوڵا حەمدوک لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتەکەش دەستگیرکراون. کەناڵی حەدەس لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هێزێکی سەربازی سودان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەمارۆی ماڵی حەمدوکیان داوە و دواتر لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەریانکردووە. ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتەکەش دەستگیرکراون کە ئیبراهیم شێخ وەزیری پیشەسازی و هەمزە بەلول وەزیری زانیاریییەکان، فەیسەڵ محەمەد ساڵح راوێژکاری میدیایی سەرۆکوەزیرانی تێدایە. هاوکات وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری خەرتوم-یش دەستگیرکراون. ئاژانسەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە چەند پارێزگایەکی سودان پچڕاوە. ئەم هەوڵی کودەتایە لەدوای ئەوەدێت مانگی ئەیلولی رابردوو گرژی لە نێوان حکومەت و سوپای وڵاتەکە دروستبوو […]
The post لە سودان کودەتا بەڕێوەچوو؛ سەرۆکوەزیران دەستبەسەرە appeared first on SNN.