لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە چەمچەماڵ کەسێک گيانیلەدەستدا و چواری ديکە برينداربوون
2021-10-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای چەمچەماڵ ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ (دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند: “بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو نزیک گوندی قەرەتامۆر ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵ گیانی لەدەستدا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها پێنج کەسی تر کە تەمەنیان (13 و 32 و 50 و 50 و 71) ساڵە بە برینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ”.
The post لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە چەمچەماڵ کەسێک گيانیلەدەستدا و چواری ديکە برينداربوون appeared first on SNN.