بافل تاڵەبانی: دەمانەوێت وەک کورد بە یەک وەرەقەی سیاسی بچینە بەغدا
SNN بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مارتن یێگەر، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و کلێمێنس زێمنتنەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان. لە دیدارێکدا شاڵاو عەلی عەسکەری و ئەمین بابە شێخ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەبوون، بیروبۆچوون لەبارەی پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان ئاڵوگۆڕکرا و لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە حزب و ئەرکی رێکخراوەیی ھەڵوەستە کرا. بافڵ تاڵەبانی روئیای یەکێتی بۆ قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە عێراق خستەڕوو، رایگەیاند لەسەر ھێڵێکی نیشتمانی و نەتەوەیی ستراتیژێکی نوێی کوردستانی دادەڕێژین و دەمانەوێت وەک کورد بە یەک وەرەقەی سیاسی بچینە بەغدا و […]
The post بافل تاڵەبانی: دەمانەوێت وەک کورد بە یەک وەرەقەی سیاسی بچینە بەغدا appeared first on SNN.