"كورد پێویسته به یه‌كگوتاری دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بۆ حكوومه‌تی نوێ"
هەولێر -KDP.info-پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێرانهرانی عێراق كرد، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، ئێستا له شه‌قامی عێراق باس له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و سه‌رۆكوه‌زیرانێكی نوێیه، چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێ، ده‌بێ كورد به یه‌ك تیم بكه‌وێته گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
سۆران سێوه‌كانه‌یی، شرۆڤه‌كاری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ له‌سه‌ر كورد پێویسته به یه‌كگرتوویی و یه‌كگوتاری هه‌نگاو بنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی نوێ‌دا مافه‌كانی كورد بچه‌سپێندرێت".
له حه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، به مه‌به‌ستی زیاتر یه‌كخستن و یه‌كگوتاریی كورد سەبارەت بەو ڕووداوانەی لە عێراق و ناوچه‌كه‌دا دێنه پێشه‌وه و، بۆ گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه و نه‌وت.
سێوه‌كانه‌یی گوتیشی: "ده‌بێ كورد به وریایی و به یه‌كگرتوویی هه‌نگاو بنێت، نه‌وه‌كو له‌م دۆخەدا کە لە عێراق هاتووه‌ته پێشه‌وه لایەنە عێراقییه‌كان به‌ده‌رفه‌تی بزانن بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی كورد. بۆیە کورد دەبێ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه کە فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی شیعه ده‌نگ بدەن به پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2020ی عێراق به پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون".
ناوبراو پێی وایه: "كورد ده‌بێ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق گفتوگۆی ورد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ له كارنامه‌كه‌ی حكوومهتەکەیدا مافه‌كانی كورد بپارێزێت."
عه‌زیز هه‌ورامی