English | عربي

له‌ خانه‌قین تەرمی خوشك و برایه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دۆزرایەوە


له‌ خانه‌قین تەرمی خوشك و برایه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دۆزرایەوە

2018/07/13 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)- رووداو-خانه‌قینسەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ هەینی پۆلیسی خانه‌قین ته‌رمی دوو هاونیشتمانی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌ خانه‌قین دۆزیه‌وه‌ کە خوشک و بران و تەرمەکەیان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانیان، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوە.عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت، بەڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین به تۆڕی میدیایی ‌رووداوی راگەیاند: "سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هاونیشتمانییه‌كه‌وه‌ ئاگا‌دار كراینه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ دراوسێكه‌یان كه‌ هاوكات خزمی یه‌كدیشن ماوه‌یه‌كه‌ بێده‌نگن، دوای چوونی پۆلیس بۆ ئەو ماڵە له‌ گەڕه‌كی ئیمام عه‌ناس، ده‌ركه‌وت خوشك و برایه‌كن به‌ناوه‌كانی (فائیق محه‌ممه‌د ساڵه‌ح له‌دایكبووی 1933 پیشه‌ مامۆستای خانه‌نشین و، فائیقه‌ محه‌ممه‌د ساڵح له‌دایكبووی 1945) گیانیان لەدەستداوە‌.به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانیان گوتی: "ئاسه‌واری فیشه‌ك، چه‌قۆ و لێدان به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیار نییه،‌ بۆ زانینی هۆكاری مردنیان ته‌رمه‌كانمان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كردووه‌".پێداچوونەوە؛ عومەر شایان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending