ئێران مەرجێک بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رادەگەیەنێت
SNN ئێران رەتیدەکاتەوە لەئێستادا هیچ دانوستانێکی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئەنجام بدات و بۆ دانوستانێکی لەو جۆرەش چەند مەرجێکی هەیە. سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی رێگری لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی تاران و وڵاتانی دیکە بکات، تەنانەت بەوەشەوە نەوەستاوە و فشاری خستوەتە سەر ئەو وڵاتانەی پەیوەندی ئابوری و بازرگانیان لەگەڵ ئێراندا هەیە”. وتیسی، تا دۆخەکە بەو جۆرە بەردەوام بێت ئامادەنین هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام بدەن، بەتایبەتی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیشیکردەوە، نوێنەرانی وڵاتەکەی و ئەمریکا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە عێراق دانوستانیان ئەنجامدابێت و […]
The post ئێران مەرجێک بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رادەگەیەنێت appeared first on SNN.