رووسیا فڕۆكەی سووخۆی-35 لە قامیشلۆ جێگیر دەكات
خەڵك دەنگوباس هەیە ڕووسیا، فڕۆكەی سووخۆی -35ی لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان جێگیركردووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاش بێدەنگی هەڵدەبژێرێت. وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پێنتاگۆن رایگەیاند واشنتن پێداگرە لەسەر مانەوەی هێڵەكانی پێوەندی لەگەڵ مۆسكۆ لە سووریا. جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پێنتاگۆن لە لێدوانێكدا رۆژی دوو شەممە رایگەیاند واشنتن پێداگرە لەسەر مانەوەی هێڵەكانی پێوەندیی لەگەڵ مۆسكۆ لە سووریا، بەڵام رەتیكردەوە لێدوان بدات لەسەر بڵاوبوونەوەی فڕۆكەی ڕووسیایی لە خۆرهەڵاتی سووریا لە نزیك هێزە ئەمریكاییەكان بەتایبەت لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان لە جۆری سووخۆی-35. هاوكات بەرپرسانی ئەمریكایی لە چەند لێدوانێكدا داوایان لەسەرجەم لایەنە ناكۆكەكانی سووریاكردووە سەقامگیری بپارێزن و رێگری لە روودانی گرژیی و […]
The post رووسیا فڕۆكەی سووخۆی-35 لە قامیشلۆ جێگیر دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.