رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى : زۆربه‌ى دووچاربووانى كۆڕۆنا له عێراق به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چن
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7-3-2020) رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ستایشى ئه‌و رێوشوێنه‌ى كرد ، كه له‌لایه‌ن خانه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یران له عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر ، روونیشیكرده‌وه ، زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له عێراق دووچارى ڤایرۆسه‌كه هاتوون به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چن .
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له عێراق رایگه‌یاند :" رێكخراوه‌كه خۆشحاڵه به‌و رێوشوێنه‌ى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا له عێراق ئه‌نجامدراوه " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه پێدوایستییه پزیشكییه‌كان ده‌گه‌نه عێراق و ، له دواى ئه‌وه‌ش چه‌ند كاروانێكى تر‌ى یارمه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌نێردرێن " .
به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له عێراق ووتیشى :" له عێراق رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مى دووچاربوون به ڤایرۆسى كۆڕۆنا به به‌راورد به وڵاتانى عه‌ڕه‌بى تر تۆماركراوه ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌و سنوره دوور و درێژه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران هه‌یه‌تى " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر