كوەیت گەشتەكانی بۆ حەوت وڵات ڕاگرت
2020-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك- بەشی هەواڵ ئەنجومەنی وەزیرانی كوەیت بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەكان بۆ حەوت وڵات و لە نێویاندا سێ وڵاتی عەرەبی ڕابگرێت. ئەنجومەنی وەزیرانی كوەیت لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەریەك لە فلیپین و هند و چەند وڵاتێكی دیكەی جیهان لەگەڵ سوریا، لوبنان و میسر هاتوچۆی ئاسمانیان لەگەڵدا ڕادەگیرێت بۆ ماوەی هەفتەیەك. مەبەستی ڕاگرتنی گەشتەكانیش بۆ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا […]