هەواڵی کوردستان ئێستا

كەلار.. بەشێك لە فەرمانبەران گردبوونەوە

كەلار.. بەشێك لە فەرمانبەران گردبوونەوە
كەلار.. بەشێك لە فەرمانبەران گردبوونەوە

2021-11-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەشێك لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە كەلار گردبوونە و داوای بە هەمیشەیی بوون دەكەن. ئەمڕۆ ژمارەیەك فەرمانبەری گرێبەست لە قەزای كەلار لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزاكە گردبوونەوە و داوا دەكەن بەشێوەیەكی هەمیشەیی دابمەزرێن. ئەو فەرمانبەرانە ئاماژە بە ئەوەشدەكەن كە لە دەربڕینی ناڕەزاییەكانیان بەردەوام دەبن هەتا ئەو كاتەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە وەڵامی داواكارییەكەیان دەدرێتەوە. ماوەیەكە فەرمانبەرانی گرێبەست لە زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم گردبونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدەدەن و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەكەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.    

The post كەلار.. بەشێك لە فەرمانبەران گردبوونەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.