بێ هیوا نه‌بوون و گه‌شبینی
عوسمان كاروانی
بێ هیوانه‌بوون و گه‌شبینی دڵی تاریك ڕووناك ده‌كاته‌وه، ئامانج بۆ هه‌نگاوه‌كانت دروست ده‌كات و ئاسوده‌یی و ئارامی و به‌خته‌وه‌ری له ده‌رونتدا ده‌چێنێت.
گه‌ش بینی و بێ هیوانه‌بوون وات لێ ده‌كات كه خاوه‌ن به‌رنامه و پلانی تۆكمه بیت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌خترین گرفته‌كانی ڕێگای كاروانی ژیانت .
ووزه و توانات پێ ده‌به‌خشێت و خۆ ڕاگرت ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و دڕك و داڵ و گرێ كوێرانه‌ی دێته سه‌ر ڕێت .
گه‌ر له ژیانماندا گه‌ش بین نه‌بین و دڵمان به خۆمان و كاره‌كانمان خۆش نه‌بێت ، سه‌راپای ژیانمان ده‌بێته گه‌ڵا ڕێزان و گۆشه‌گیری و خه‌م و خه‌فه‌ت.
گه‌ر جوتیارێك گه‌ش بین نه‌بێ به‌سه‌وزبوونی ئه‌و تۆوه‌ی كه زه‌وی بۆ ده‌كێڵێت و پاشان ده‌یوه‌شێنێ ، زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت كاره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات ،گه‌ر نه‌خۆشێك گه‌ش بین نه‌بێت به‌رامبه‌ر به نه‌شته‌گه‌ری كه بۆی ده‌كرێت چۆن ده‌توانێت خۆی بخاته به‌ر ده‌ستی پزیشك .
گه‌ر قوتابیه‌ك هیوای به ده‌رچوون نه‌بێت و گه‌ش بین نه‌بێت به كۆتایی ساڵی ،ئه‌سته‌مه بتوانێ ساڵێ هاتوچۆی قوتابخانه بكات .
ئه‌وانه‌ی كه گه‌شبینین له ژیاندا قه‌ت به ئاسانی ناكه‌ون ، قه‌د كۆڵ ناده‌ن و به ئاسانی شه‌كه‌تی ڕێگه ماندویان ناكات و هه‌میشه ده‌م به‌خه‌نده‌ن و چاویان له ئامانجی گه‌وره‌یه .
كاتێ له ژیاندا گه‌ش بینی نامێنێ و بێ هیوایی ڕووت تێ ده‌كات هه‌ر به زیندوویی كۆتایی به ژیانی خۆت ده‌هێنی ،بۆیه گرنگه به گه‌شبینیه‌وه ژیان به‌ڕێ بكه‌ی تا بتوانی چاوت له ئاینده بێ و وزه و توانات بۆ دروست ببێ و شه‌كه‌تی ڕێگه نه‌تژاكێنێ .
تا بگه‌ینه كه‌ناری ئارامی و ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ،هه‌ر بۆیه نابێت سه‌نگه‌ر چۆڵ بكه‌ین تا ده‌رگا داخراوه‌كان نه‌كه‌ینه‌وه و خواسته‌كانمان نه‌هێنینه‌دی .
هه‌روه‌ك شاعیریش ده‌ڵێت :
( برام مه‌لی نائومێدی له دره‌ختی دڵت ده‌ركه
به‌هۆشێكی كراوه‌وه سه‌یری گیتی و ده‌وروبه‌ر كه
تۆ خوایه‌كت له‌گه‌ڵدایه دونیا و دواڕۆژی به‌ده‌سته
گه‌ر بێ هیوای من نازانم له كوێت هێناوه ئه‌م هه‌سته)