هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزگاری هەولێر: ئەم نەخۆشییە کورتخایەنە.. ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن

پارێزگاری هەولێر: ئەم نەخۆشییە کورتخایەنە.. ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن
پارێزگاری هەولێر: ئەم نەخۆشییە کورتخایەنە.. ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن

2020-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانی ئەو ئافرەتەی کە لە هەولێرە و تووشی کۆرۆنا بووە، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، تووشبووێکی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە و باری تەندروستی جێگیرە و لە شوێنێکی تایبەت دانراوە. ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”خانەوادەکەی هەموویان پشکنینیان بۆ کراوە، هەموویان نێگەتیڤ بوون و هیچیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون.

جەختیشی کردەوە کە لەسەر رێوشوێنی خۆپارێزی بەردەوام دەبن و سوپاسی هاووڵاتییانی هەولێری کرد کە هاوکاریان بوون و داوای لێبووردنیشی لەوانە کرد کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانەوە کە بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتیی شارەکەمانە، زەرەرمەند بوون.

فرسەت سۆفی داوای لە خەڵک کرد، لە گەشت و سەیران خۆتان بپارێزن، منداڵەکان بۆیە پشوویانە تا لە ماڵەوە دابنیشین، ئەگەر چوونە گەشت و سەیران، کەواتە هیچمان نەکرد.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەوان هەندێک بڕیاریان داوە بەڵام پێویستی بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێن. گوتیشی، دەبێ مۆڵەکان و دوکانەکان لەلایەن خاوەنەکانیان تەعقیم بکرێت، ئێمەش شوێنە گشتییەکان تەعقیم دەکەین، چەند ئیجرائات بکەین، ئەگەر هاووڵاتییان ڕێنماییەکان جێبەجێ نەکەن، واتە هیچمان نەکرد، ئەم ماوەیە بەرگە بگرن، ئیشەڵا ئەم نەخۆشییە کورتخایەنە، مەجالی ژیان و گەشت ماوە و با لەبەر منداڵەکانیان و بەرژەوەندیی گشتی، ئەم ماوەیە گەشت بۆ شار و ناوچەکانی دیکە نەکەن.