هەواڵی کوردستان ئێستا

سەدر هۆشداری شەرێکی تائیفی لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق دەدات

سەدر هۆشداری شەرێکی تائیفی لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق دەدات
سەدر هۆشداری شەرێکی تائیفی لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق دەدات

2021-11-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN ئەمرۆ چوارشەممە، 3ی تشرینی دووەم، موقستەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە رێی پۆستێکی تویتەرەوە ئاشکرای کرد: پارێزگای دیالە رووبەڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە، ژمارەیەک لایەن ھەوڵی ھەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەکی تائیفی دەدەن. لە درێژەی قسەکانیدا سەدر ئاماژە بەوە دەکات، دیالە بووەتە دیلی دەستی میلیشیاکان، قاچاخچییەتی، تیرۆر و ملکەچبووانی دەرەکییەوە. 26ی مانگی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر گوندێکی سەربە قەزای شارەبان و 15 کەس کوژران و 13 ی دیکە برینداربوون، دواتر خەڵکی گوندەکە و میلیشیاکان هێرشییان کردە سەر گوندی نەهرلئیمامی سوننە و 13 کەسییان کوشت و ئاگرییان لە خانوو، زەوی کشتوکاڵی و ئۆتۆمبێلەکانیان بەردا و 300 خێزانیش لەترسی هێرشەکە ئاوارەبوون.

The post سەدر هۆشداری شەرێکی تائیفی لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق دەدات appeared first on SNN.