ستران عەبدوڵا “هیچ هەواڵێک لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیی بڵاوناکەینەوە”
SNN ستران عەبدوڵا سەپەرشتیاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی، لەبارەی بڵاونەکردنەوەی هیچ هەواڵێک لەسەر دەرکردنی لاهور جەنگی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی بڵاونەکردەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: هیچ هەواڵێکی کێشەی ناوخۆی یەکێتی لە ناو میدیای یەکێتیدا بڵاونەبێتەوە. ستران عەبدوڵا لە لێدوانێکی میدیایدا ئاماژەی بەوەکرد: پێشتر ئەنجومەنی سکرتارییەتی سەرکردایەتی یەکێتی پێشنیاریان کرد بۆ مەکتەبی سیاسی کە هیچ هەواڵێکی کێشەی ناوخۆی یەکێتی لە ناو میدیای یەکێتیدا بڵاونەبێتەوە، کە ئەمەش لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە کرا بە بڕیار، ئێمە وەک راگەیاندنی یەکێتی و میدیای فەرمی ئەو حزبە پابەندین بە بڕیاری مەکتەبی سیاسییەوە بەوەی کە هیچ هەواڵێک لەبارەی کێشە ناوخۆیەکانی یەکێتی بڵاونەکەینەوە.
The post ستران عەبدوڵا “هیچ هەواڵێک لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتیی بڵاوناکەینەوە” appeared first on SNN.