هەواڵی کوردستان ئێستا

سێ بەڕێوبەر لە دەروازەی پەروێزخان لابران

سێ بەڕێوبەر لە دەروازەی پەروێزخان لابران
سێ بەڕێوبەر لە دەروازەی پەروێزخان لابران

2021-11-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN-عەلی حەمە سەعید لەدرێژەی ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكان و بەمەبەستی زیاتر ڕێكخستنەوەی كاروبارە ئیدارییەكانی دەروازە سنورییەكان، ئەمڕۆ فەرمانی گۆڕانكاری لە پۆستی سێ‌ بەڕێوەبەری دەروازی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەركراو و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش جەخت دەكاتەوە گۆڕانكارییەكان بەردەوامییان دەبێت و لەهەر شوینێك پێویست بكات گۆڕانكاری ئەنجام دەدەین. ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەنجامدانی گۆڕانكارییە ئیدارییەكان لە دەروازە سنورییەكان، ئەمڕۆ فەرمانی گۆڕینی بەڕیوەبەری گومرگی مەرزی پەروێزخان و هەروەها سەرپەرشتیاری مەرزەکە دەركرا و لەجێگەیان جێگرەكانیان بەشێوەیەكی كاتی دەستبەكار بوون تا ئەوكاتەی بەفەرمی كەسانی دیكە دەخرێتە شوێنەكانیان. ئاماژەی بەوشكرد، جگە لەو دوو بەڕیوەبەرە، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەكەش فەرمانی گۆڕینی بۆدەرچووە بەڵام ئەو […]

The post سێ بەڕێوبەر لە دەروازەی پەروێزخان لابران appeared first on SNN.