هەواڵی کوردستان ئێستا

خشتەی دابەشکردنی مووچەی رۆژی یەکشەممە بڵاودەکرێتەوە

خشتەی دابەشکردنی مووچەی رۆژی یەکشەممە بڵاودەکرێتەوە
خشتەی دابەشکردنی مووچەی رۆژی یەکشەممە بڵاودەکرێتەوە

2021-11-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN/ عەلی حەمە سەعید سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی SNNی راگەیاند: رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو 7ی تشرینی دووەم مووچەی، ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت. سەرچاوەکە ئەوەشی بۆ SNN ئاشکراکرد: بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی هەرێم رۆژی شەممە مووچە دابەشناکرێت، راستە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە داوە بۆ هەرێم، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئەو پارەیەی بۆ سەر حساب بانکی هەرێم رەوانە نەکردووە. وتیشی”رۆژی یەکشەممە دەست بە داشکردنی مووچە دەکرێت و تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت”.

The post خشتەی دابەشکردنی مووچەی رۆژی یەکشەممە بڵاودەکرێتەوە appeared first on SNN.