نرخی خۆراک بۆ بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو هەڵکشاوە
SNN رێکخراوی خۆراکی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان نرخی خۆراک لەسەرتاسەی جیهان بۆ بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو هەڵکشاوە. لەراگەیەنراوێکدا رێکخراوی خۆراکی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا نرخی خۆراک بە رێژەی 30٪ بەرزببوەوە، لەئێستادا بەرزبوونەوەکە گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو. ئەوەش خراوەتەڕوو، کە گەنەم لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا بە رێژەی 40٪ بەهاکەی بەرزبوەتەوە، ئەوەش بە هۆکارێکی سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییەکانی دیکە دادەنرێت. هاوکات باس لەوەسکراوە، نرخی رۆن و زەیتیش بە رێژەی 10٪ لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەرزبوەتەوە، بەوەش بەرزترین نرخی تۆمار کردووە. دروستبوونی چەندین کێشە لە خستنەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی دیکە، داخرانی کارگەکان و ململانێ […]
The post نرخی خۆراک بۆ بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو هەڵکشاوە appeared first on SNN.