شێخ جه‌عفه‌ر: پیلانێك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین
خانەقین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر هه‌وڵێكی عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ئاشكرا ده‌كات و باس له ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پلانه ده‌كات.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له خانه‌قین هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار هه‌یه، به‌تایبه‌ت پرسی ته‌عریب و، ده‌یانه‌وێت فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له شاره‌كه‌وه بگوازنه‌وه بۆ جه‌له‌ولا. نییه‌تیان له‌م كاره ئه‌وه‌یه كه خانه‌قین بچووك بكه‌نه‌وه و له چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشین له خانه‌قینه‌وه بۆ جه‌له‌ولا گواستراوه‌ته‌وه، چونكه له جه‌له‌ولا كوردی كه‌می لێییه و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی کە له جه‌له‌ولان ئیداره‌ی شاره‌كه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، هه‌وڵێكیش هه‌یه خانه‌قین بكرێته ناحیه".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "حه‌شد و سوپای عێراق كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌یان پێ ناكرێت، داعش له سنووره‌كه به‌هێز بووه، ته‌واوی نه‌فتخانه كه‌وته‌وه ده‌ست حه‌شد و بازرگانیی پێوه ده‌كه‌ن و به سه‌دان خێزانی عه‌ره‌ب هێنراوه بۆ ناو خانه‌قین و له‌وێ نیشته‌جێ كراون."
كارزان هەورامی