لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکە دەکرێتەوە
سلێمانی-KDP.info- له پارێزگای سلێمانی چه‌ندین سه‌رمایه‌دار و خێرخواز بڕیاریان دا، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مۆدێرنی 50 قه‌روێڵه‌یی به دابینکردنی پێداویستییه تهندروستییهكانیشیهوه له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا ته‌واو بكه‌ن. به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ده‌ڵێ، به 11 ڕۆژ نه‌خۆشخانه‌كه كۆتاییی هات.
دكتۆر شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه له سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بنیات نرا له ماوه‌ی 11 ڕۆژدا ته‌واوی كاره‌كانی کرا و چوار ڕۆژ پێش واده‌كه‌ی خۆی ته‌واو بووه، ته‌واوی پێداویستییه پزیشكییهكانیشی بۆ دابین كراوه."
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر گوتیشی: "ته‌واوی بودجه‌ی تێچووی نه‌خۆشخانه‌كه، له دروستكردنی بیناكه‌وه بۆ دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ناو نهخۆشخاكه، له‌سه‌ر خه‌ڵكی خێرخواز بووه."
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "له سبه‌ینێوه ڕاهێنان به‌و پزیشك و كارمه‌ندانه ده‌كرێت کە تایبه‌ت ده‌كرێن به نه‌خۆشخانه‌كه و تێستی ته‌واوی ئامێره ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێت و ئاماده ده‌كرێن بۆ بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی توشبووی كۆرۆنا."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "لە سلێمانی سێ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت كراون به ڤایرۆسی كۆرۆنا؛ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رچنار 50 قه‌ره‌وێڵه و، نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ 100 قه‌ره‌وێڵه و، ئه‌م نه‌خۆشخانه نوێیەش بە 50 قهرهوێڵهوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان كراوه‌ته‌وه."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ