پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکارە کوردەکانی کەرکوک لە زانکۆکانی هەرێم دەستپێدەکات
SNN لە دووشەممەوە پرۆسەی دابەشکردنی فۆرم بەسەر خوێندکارانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابەشدەکرێت بەمەبەستی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم. شێرزاد سەعید، بەڕێوەبەری نووسینگەی كەركوكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا راگەیاند: “لە دووشەممەوە 8ی مانگ تاكوو رۆژی پینجشەممەی داهاتوو دەست دەكەین بە دابەشكردنی فۆرم بەسەر خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی خوێندنی كوردی لە كەركووك، بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان”. ناوبراو وتی: “هەر خوێندکارێک كە فۆرمەكەی وەرگرت و دوای پڕ كردنەوەی لە ماوەی دیاریكراودا دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئێمە و ئێمەش دەینێرین بۆ قبووڵی ناوەندی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و دواتر […]
The post پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکارە کوردەکانی کەرکوک لە زانکۆکانی هەرێم دەستپێدەکات appeared first on SNN.