هەواڵی کوردستان ئێستا

کاریگەریی ئابووری و کۆمەڵایەتیی کۆرۆنا

کاریگەریی ئابووری و کۆمەڵایەتیی کۆرۆنا
کاریگەریی ئابووری و کۆمەڵایەتیی کۆرۆنا

2020-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

نەخۆشییەک بە ناوی کۆڤید-۱۹ کە بە هەموو لایەکدا بڵاو بووەتەوە، ئابووریی جیهانی بە ڕێژەی یەک تریلیۆن دۆلار لەناوبردووە.

دوای تێکشکانی ئابووری لە ساڵی ۲۰۰۸دا، بە هۆی بڵاوبوونەوەی گشتیی نەخۆشیی کۆڤید-۱۹، بازاڕەکانی ئابووریی سەرانسەری جیهان خراپترین حەوتەی خۆیان بەسەربرد.

لەم حەوتەیەدا ٥ تریلیۆن دۆلار لە پشکەکانی بازاڕە جیهانییەکان لەناو چووە و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا بۆ هەر وڵاتێکی ناوچەی جەمسەری باشوور و زۆربوونی ژمارەی تووشبووان لە دەرەوەی وڵاتی چین، ئەم سەرجەمە زۆرتریش دەبێت.

بە پێی ڕاپۆڕتی کۆمپانیای توێژینەوەی ئێکۆنۆمیک ئاکسفۆردی بریتانیا، ئەگەر نەخۆشییەکی بەتەشەنە شەش مانگ بەردەوام بێت، دەتوانێت ۱.۱ تریلیۆن دۆلار کە بۆ گەشەی تێکڕای بەرهەمی ناپوختەی ناوخۆیی (GPD) جیهانی پێشبینی کراوە، لەناو ببات.

ئەم کۆمپانیایە بە پێی لێکۆڵینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی کارەساتەکانی ڕابردوو وەک سارس و ئەنفلوەنزای بەراز، ئاماژە دەکەن کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بەکارهێنەران پارەیەکی کەمتر سەرف دەکەن، خەڵک توانای کارکردنیان نابێت، چوونە سەفەر و گەشتوگوزار کەم دەبێتەوە و دۆخی سەرمایەگوزاری دادەبەزێت.

لە تایلەند کە یەک لەسەر چواری گەشتیارەکانی لە چینەوە دەچن. لەچاو ساڵی ۲۰۱۹ەوە، لە ۱۰ ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەشەمە، گەشتیارەکانی لە سەدا ۷۰ دابەزیوە.

هێڵەکانی ئاسمانی پێشبینی دەکەن ئەمساڵ داخوازی لە سەدا ٤.۷ کەم بێتەوە و ۲۹ ملیار دۆلار داهاتی جیهانیی هێڵی ئاسمانی لەناو بچێت.

لێکۆڵەرانی نەوت پێشبینی دەکەن نرخی برێنت لە ٦۰ دۆلارەوە بۆ یەک بەرمیل ببێتە ٥٦ دۆلار و هۆشداری دەدەن کە لەوانەیە کەمتریش بێت.

بەرهەمهێنەرانی ئوتۆمۆبیل دەڵێن کە داخوازی کەم بووەتەوە. کۆمپانیای جەگوار لەندڕۆڤێر دەڵێت لەم کاتەدا لە چین هیچ ئوتۆمۆبیلێک نەفرۆشراوە و لەوانەیە ئەمساڵ فرۆشی ئوتۆمۆبیل لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزێت.

بەپێی ڕاپۆڕتی دێپارتمێنتی تەندروستی لە ساڵی ۲۰۱۱دا، پێشبینی دەکەن لە بریتانیا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەتوانێت ملیاران دۆلار زیانی لێبکەوێتەوە.

سەرەڕای ئەوەیکە ئەم نەخۆشییە چەندە بەردەوام دەبێت، ئەنجامی ئابوورییەکەی دەتوانێت وەک ڤایرۆسەکە مەرگهێنەر بێت.

ئارۆن ڕیڤێز لە زانکۆی ئاکسفۆرد، بەشێک لەو تیمە بوو کە تێکشکانی ئابوورییان دەرخست کە بوو بە هۆی ۱۰۰۰۰ خۆکوژی لە ئەورووپا و ئەمەریکای باکوور. ئارۆن ڕیڤێز دەڵێت: دابەزینی بازاڕی سەرمایە دەتوانێت ببێتە هۆی خۆکوژیی زۆرتر.

لەوانەیە ئەم کێشەیە، سێ تا شەش مانگی داهاتوو ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستیی ڕۆ‌حی و خۆکوژیش.

بەپێی ئەوەیکە زیانی ئابووری لە کام وەڵات ڕوو بدات ئەنجامی کێشەکە جیاواز دەبێت. لە وڵاتێک کە خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی بەهێزتری هەبێت، خۆکوژی کەمتر دەبێت.

 سەرچاوە:

https://www.newscientist.com/article/2235697-coronavirus-pandemic-threatens-to-knock-1-trillion-off-global-economy/