ئه‌گه‌ر هه‌ناردەكردنی نه‌وت كه‌م نه‌كرێته‌وه نرخی نه‌وت زیاتر داده‌به‌زێت
هه‌ولێر-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ئۆپێك نه‌یتوانی بگاته ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ جیهان كه‌م بكرێته‌وه، نرخی نه‌وت بۆ 45دۆلار دابه‌زی. ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه گوتی، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ جیهان له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنەوە كه‌م نه‌كرێته‌وه، نرخی نه‌وت زیاتر داده‌به‌زێت.
د. بێوار خنسی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "نه‌خۆشیی كۆرۆنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌موو جیهان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه وڵاتێكی وه‌كو عێراق كه ڕۆژانه 3ملیۆن و500هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، كه پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك 15دۆلار دابه‌زی، ڕۆژانه 52ملیۆن زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه، كه مانگانه ده‌كاته ملیارێك و500ملیۆن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م كه‌م نه‌كرێته‌وه، زیاتر داده‌به‌زێت، بۆیه دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك كه نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، نرخی نه‌وت بۆ 45دۆلار دابه‌زی، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات وڵاتان زیاتر زیانیان به‌ربكه‌وێت."
ڕاوێژكاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه گوتیشی: "مووچه‌ی مانگێكی عێراقه، بۆیه پێویسته هه‌نارده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت زیاتر دانه‌بزێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر سوور بن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یەی نه‌وت كه هه‌نارده ده‌كرێت، نرخی نه‌وت زیاتر داده‌به‌زێت و ئه‌مه‌ش زیانی بۆ هه‌موو وڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌ری نه‌وت ده‌بێت."
د. بێوار خنسی باسی له‌وه‌ش كرد: "ته‌نها گه‌شته ئاسمانیه‌كانی عێراق زیانی 82ملیار دۆلاریان پێ گه‌یشتووه و ته‌نها چین ڕۆژی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه ڕۆژانه 3ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ده‌كری، بۆیه ئێستا كڕینی نه‌وتیان كه‌م كردووەته‌وه، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاری پیشه‌سازی، بۆیه كه داخوازی بۆ نه‌وت كه‌م بووه، پێویسته هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش كه‌م بكرێته‌وه."
بڵند ئیبراهیم