کازمی بۆ قائانی: بکەرانی هەوڵی کوشتنم ناسراونەتەوە و دەدۆزرێنەوە
SNN رۆژێک لەدوای کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە چەند سەرچاوەیەکەوە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکرێت، کازمی لەو کۆبوونەوەیەدا بە ئیسماعیل قائانی وتووە: “بکەرانی هەوڵی کوشتنم ناسراونەتەوە”. ەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی پێشووی حكومەت، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت: “کازمی بە زمانێکی زۆر توند قسەی کردووە و سور بووە لەسەر سزادانی ئەنجامدەرانی هەوڵی تیرۆرکردنی لە ڕێگای هێرشكردنە سەر ماڵەكەی لە ناوچەی سەوز.” کازمی وتوویەتی “حکومەت سورە لەسەر پاراستنی شکۆ و سەروەری دەوڵەت، دژی دیاردە و كاری نا دەوڵەتییە”. جگە لەوەش، بەپێی قسەکانی مەلا تەڵاڵ، کازمی لەڕێگەی قائانییەوە پەیامێکی گەیاندووەتە گروپە میلیشیا شیعییەکان کە “ئارامیمان تاقی مەکەنەوە”، باسی لەوەشکردووە: “بکەرانی هەوڵی تیرۆرکردنی […]
The post کازمی بۆ قائانی: بکەرانی هەوڵی کوشتنم ناسراونەتەوە و دەدۆزرێنەوە appeared first on SNN.