قامیشلۆ.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك بووە هۆی گیانلەدەستدانی 3 هاووڵاتی
خەڵك لە قامیشلۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (پیك ئاپ) سێ كەس گیانیان لەدەستدا، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی یەپەگە دەڵێت، “فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا” ئۆتۆمبێلەكەی كردووەتە ئامانج. ئەمڕۆ سێشەممە 9/11/2021 لە گەڕەكی هلێلیی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی یەك خانەوادە گیانیان لەدەستدا بەناوەكانی(یوسف گلۆ، مەزڵوم گلۆ و محەمەد مەحمود گلۆ). فەرماندەیی گشتیی هێزی ئاسایشی نێوخۆ لە باكووری ڕۆژئاوای سوریا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، “لە بەردەوامیی پێشێلكارییەكانی داگیركاریی توركیا بەرامبەر بە ناوچەكانمان و پابەندنەبوون بە هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان، سێ كەسی سڤیل لە یەك خێزان شەهیدبوون”. تائێستا، توركیا باسی ئەو هێرشەكەی نەكردووە، نە ڕەتیكردووەتەوە و نە بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆگرتووە. سیامەند عەلی، […]
The post قامیشلۆ.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك بووە هۆی گیانلەدەستدانی 3 هاووڵاتی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.