زانکۆی سلێمانی هەلیکار رادەگەيەنێت
2021-11-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN زانكۆی سلێمانی هەلی كار بۆ كۆمەڵێك لە یەکەم و دووهەم و سێیەمەکانی بەشی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت و داوا دەکات سی ڤی خۆیان بنێرن. ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و کلتوری زانکۆی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاويکردەوە: سەنتەری زمان و کلتوری زانکۆی سلێمانی ئاگاداری یەکەم و دووهەم و سێهەمەکانی بەشی ئینگلیزی دەکات کە خوازیارن وەک یاریدەدەری مامۆستا بەشێوەی وانەبێژ خزمەت بکەن، دەتوانن تا ڕۆژی یەکشەممە (14ی تشرینی دووەمی 2021) سی ڤی خۆیان ئاڕاستەی سەنتەر بکەن لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: lang.center@univsul.edu.iq
The post زانکۆی سلێمانی هەلیکار رادەگەيەنێت appeared first on SNN.