دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری کرا
SNN لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندوە: “لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارەکانی خۆی چالاکتردەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات. مۆڵەتەکە لە سەعات دەی ئەمشەوەوە (10/11/2021) دەستپێدەکات و تا سەعات ھەشتی بەیانی (11/11) دەخایەنێت کە تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جولەی چەك و تەقەمەنی لەدەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ڕاکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگاکان دەکرێن”. راشیگەیاندوە: “ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەو وادەیەوە ڕادەسپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە […]
The post دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری کرا appeared first on SNN.