هۆكاری ڕاگرتنی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان ئاشكرا دەکرێت
SNN-عەلی حەمە سەعید ئەگەرچی لەسەرەتای ئەم مانگەوە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێكرد و چەند ناوچەیەك نەوتیان وەرگرت، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆسەکە ڕاگیراوە سەرۆكی لیژنەی وزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكارەكەی ڕووندەكاتەوە. كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ڕاگیراوە، لە بەدواداچوونمان دەركەوت كە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەرێمی كوردستان بڕی پێویست لە نەوتی سپی بۆماڵان دابیننەكردووە و هەروەها ئەو بڕە نەوتەشی كە لە لایەن عێراقەوە ڕەوانە دەكرا چەند ڕۆژێكە ڕاگیراوە. […]
The post هۆكاری ڕاگرتنی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان ئاشكرا دەکرێت appeared first on SNN.