ئەگەری رێککەوتنێکی سیاسی بەهێز هەیە لە نێوان کورد و سونەو سەدر
SNN هاوپەیمانی سەدر، هۆکاری چاوپێکەوتنەکەی نێوان موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم ئاشکرادەکات. عیسام حسێن، یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی سەدر بە میدیای نزیک لە موقتەدا سەدری راگەیاند: دیدێک هەیە بۆ دروستکردنی پرۆسەیەکی سیاسی نوێ لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق، لەسەر ئەم رێککەوتنەش کورد و سونە هاوڕان، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی دیکەی شیعەش پاڵپشتی ئەم پرۆسە سیاسییە نوێیە دەکەن، کە خۆی دەبینێتەوە لە زۆرینەی گەلی عێراق. عیسام ئاماژەی بەوەشکرد: سەردانەکانی ئێستای سەدر بۆلای لایەنەکان، لە دیدی زۆرینەی نیشتمانییەوە دێت کە سەدر زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، دەیەوێت تەواوی لایەنەکان بەتایبەتی سونە و کورد قایل بکات […]
The post ئەگەری رێککەوتنێکی سیاسی بەهێز هەیە لە نێوان کورد و سونەو سەدر appeared first on SNN.