ئيمارات گەشتکردنی لە هاووڵاتيانی عێراق قەدەغە کرد
SNN دەسەڵاتدارانی ئیمارات، ھاوشێوەی تورکیا، گەشتکردنی ھاووڵاتییانی عێراقی و سوری و یەمەنی و ئەفغانی بۆ بیلاروسیا قەدەغەکرد. ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی ئیمارات بڕیاریاندا چیدیکە رێگەنەدەن گەشتیارانی عێراقی و سوری و یەمەنی و ئەفغانی لەو وڵاتەوە بەرەو بیلارووس گەشت بکەن. لەلایەن خۆیەوە، کۆمپانیای بیلافیای فڕۆکەوانی کە لەلایەن حکومەتی بیلارووسەوە خاوەندارێتی دەکرێت رایگەیاند: حکومەتی ئیمارات لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە بڕیارەکەی دەرکردووە. پێشتر، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: کێشەکە لەوەدایە، کۆچبەران لە رێگەی تورکیا و ئیمارات و میسر و قەتەرەوە بەرەو بیلارووس گەشتدەکەن و لەوێشەوە بەرەو سنورەکانی پۆڵەندا و لاتیڤیا و لیتوانیان کۆچدەکەن.
The post ئيمارات گەشتکردنی لە هاووڵاتيانی عێراق قەدەغە کرد appeared first on SNN.