دوو وەزیر بانگهێشتی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەکرێن
SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە هێزەكانی پێشمەرگە و ئەفسەرانی هێزەكانی ناوخۆ، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان داوایان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان ببن. باڵامبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی پێدانی زانیاری پێویست لەسەر خانەنشینی هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە هێزەكانی پێشمەرگەو ناوخۆ ژمارەیەك لەئەندامانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان واژۆمان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ دانیشتنی داهاتوو لە پەرلەمان ئامادە بن بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر […]
The post دوو وەزیر بانگهێشتی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەکرێن appeared first on SNN.