هەواڵی کوردستان ئێستا

بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگيرکرا

بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگيرکرا
بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگيرکرا

2021-11-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: سوپای عێراق بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی جەزیرەی رۆژئاوای نەینەوای رێکخراوی داعشی دەستگیر کرد. شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: بە پشت بەستن بە زانیاری وردی ھەواڵگریی ھۆبەی ھەواڵگریی فیرقەی  15لە بارەی بوونی دوو چەکدار لە ناوچەکانی گەڕەکی رەبیع و گوندی قادسیە لە ناحیەی زومار لە رۆژئاوای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا. لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: ئۆپەراسیۆنەکە بەھەماھەنگی لەنێوان ھێزێکی فەوجی لیوای 73ی پیادە و ھەواڵگری سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە زومار ئەنجامدراوە و تیایدا ھەردوو چەکدارەکە دەستگیران کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوا بووە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەکدارەکەی […]

The post بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگيرکرا appeared first on SNN.